پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرامانجی ڕاگەیاند: ” پرۆسەی ناو تۆمارکردنی هەژماری من بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لەدامەزراوەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەکۆتا هاتووە .
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد: پێداویستیەکانی ناو تۆمارکردن بۆ هەژماری من، بریتین لە کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پاسپۆرت ئەگەر هەبێت، هەر مووچەخۆرێک کارتی نیشتیمانی نەبوو پێویستە ناسنامەی باری شارستانی ڕەگەزنامەی پێبێت، هەروەها دەبێ مۆبایلەکەی لەگەڵ خۆی ببات و ژمارە مۆبایلێکی کارای لەسەر بێت، چونکە کۆدی بۆ دێتەوە، سەرجەم بەڵگەنامەکان فەرمی بن و ناونیشانی کاری خۆی بزانێت”.
جەختی لەوەشکردوە: ” ڕێژەیەکی باشی فەرمانبەران پڕۆسەکەیان جێبەجێکردووە و بەکۆتایان هێناوە، لە داهاتووشدا لقی هەریەک لە بانکەکانی ( بانکی ئار تی RT Bank، بانکی جیهان Cihan Bank ، بانکی ئاشور Ashur Bank، بانکی بی بی ئەی سی لوبنانییBBAC Bank لەسنووری ئیدارەی سۆران دەکرێنەوە”.