زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا تاوتوێکرد.
رۆژی دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رادو دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان رۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.