بەختیار سەباح- زاری كرمانجی:
لەسەر ڕێگەی سپیلك بۆ خەلیفان، بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.
رائد ڕەوەند، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی كانوونی یەكەمی 2023، لەسەر ڕیگەی سپیلك بۆ خەلیفان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیڕاتۆ بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە ئاگر گرت، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە، تەنیا زیانی ماددی هەبوو”.
هەروەها گووتیشی، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی خەلیفان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام پێش گەیشتنی تیمەكانمان هاووڵاتییان بە بەكارهێنانی ئامێری ئاگركوژێنەوەی دەستی خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بوون، دواتر لەلایەن تیمی ئێمە ئاگرەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرا.