بەختیار سەباح-زاری كرمانجی:
سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ساڵی نوێ پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی پسوڵەی خۆراك لە هەولێر دەست پێبكات و پێویستە لە ماوەی دیاریكراودا هاووڵاتییان سەردان بكەن و پسوڵەكەیان بە ئەلیكترۆنی بكەن ئەگەرنا بەشە خۆراكییان دەبڕدرێت.
هەروەها گووتی، بڕیاربوو مانگی ئاب لە هەولێر پسووڵەی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی، بەڵام بەهۆی كێشەیەكی ئەلیكترۆنییەوە كارەكان ڕاگیران و نەتوانرا لە كاتی دیاریكراودا جێببەجێ بكرێت.