مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندێكی سنووری ناحیەی مەزنێ.
مەجروم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵساین بە دروستكردنی حەوز و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی لێڕەسماق، لە سنووری ناحیەی مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆ”.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، گووتیشی:” ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و زیاتر لە 28 ماڵی گوندەكه لێی سوودمەند دەبن.