زاری كرمانجی-سۆران
لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاوكردنی سێڕیانی (سۆران، رواندز، خەلیفان) لە بازگەی گەلی عەلی بەگ.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەستمان كردەوە بە قیڕتاوكردنی سێڕیانی (سۆران، رواندز، خەلیفان) لە بازگەی گەلی عەلی بەگ و كاركردن تیادا بەردەوامە”.
گووتیشی، گوژمەكە بریتییە لە زیاتر لە 70 ملیۆن دینار، بە چاككردن و قیڕتاو كردنەوەی ئەو بەشەی رێگا سەرەكییەكە.


































































