ڕێباز حەملان : ئەگەر حكومەتی هەرێم بە هی خۆتان نازانن بۆ بەشدارن لە حكومەت؟
زاری كرمانجی – سۆران :
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەغدا ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
حەملان ڕەخنە لە لایەنەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت “بەشێك لە لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت، خۆیان بە خاوەنی كابینەی نۆیەم نازانن، ئێستا هەر ڕۆژە و لایەنێك دەچێتە بەغدا، دەشڵێن ئێمە چووین پرسی مووچە و بودجەمان تاووتوێكرد، ئەی ئەگەر بۆ مووچە و بودجە چوون ئەی ڕۆڵی حكومەت لە كوێدایە؟، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە هی خۆتان نازانن بۆ بەشدارن لە حكومەت؟”
دەشڵێت “ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت بەرامبەر هەرێمی كوردستان بابەتێكە تەواو سیاسییە، نە یاسایە و نە دەستوورییە و نە ئیداریشە.”