پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان رەتی دەكاتەوە كە لەلایەن درۆنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناحیەی سمیلان بۆردومان كرابێ.
شاخەوان حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” جگە لە تۆپبارانی دوور لە ئاوایی، هیچ درۆنێك نەهاتووتە ئاسمانی سمیلان تا ناوچەكەی بۆردومان كردبێت”،
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، ئەوەش دەڵێ :” تەنیا چیای هەڵگورد كە كەوتۆتە سێگۆشەی سنووری ناحیەكانی (حاجی ئۆمەران و سیدەكان و سمیلان) تۆپباران كراوە لە لایەن ئێرانەوە”.