مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی توركیا بە فەرمی داوایان لە دێنیز ئۆنداڤ یاریزانی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی كرد بۆ ئەوەی درێسی هەڵبژاردەكەیان بپۆشێت و نوێنەرایەتییان بكات، ئەو داواكەی ڕەتكردەوە و پێی گووتن كە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە درێسی ئەو هەڵبژاردەیە بپۆشێت.
دێنیز ئۆنداڤ، یاریزانی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی كە لە ئێستادا بە خواستن لە ڕیزی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی یاری دەكات و یەكێكە لە یاریزانە دیارەكانی ئەو خولەیە كە توانیویەتی یانەكەی چەند قۆناخێك بباتە پێش.
دێنیز بە ڕەگەز كوردی باكووری كوردستانە و هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی ئەڵمانیایە لە بارەی داواكاری هەڵبژاردەی توركیا بۆ پۆشینی درێسی هەڵبژاردەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی گوتی “من كوردم و شانازی بە نەتەوەكەی خۆمەوە دەكەم، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ئامادە نیم درێسی توركیا بپۆشم.”
لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بە فەرمی داواكاری پەیوەندیكردنی بە هەڵبژاردەكەوە بۆ ئەو یاریزانە كوردە ناردووە و هەر وەكوو ڕاگەیاندكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردووەتەوە پێ دەچێت دێنیز ئۆنداڤ لە داهاتوودا ڕازی بێت كە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بپۆشێت.






























































