مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی بۆ ناوی حاجییانی وەرزی حەجی 2024 دیاركرد.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هاتووە “لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی دەزگا پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە شێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە تیروپشك بۆ ناوی حاجییان ئەنجام دەدرێت و ناوەكان بڵاو دەكرێتەوە،”
ڕۆژی (15ی تشرینی یەكەمی 2023) پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.
بە پێی ئامارێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پشكی حاجییانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بریتییە لە 4678 حاجی، پشكی %60 بۆ ئەو هاووڵاتییانەیە كە ساڵی 2017 ناویان نووسیوە، %40یش بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەمساڵ ناوی خۆیان تۆمار دەكەن، 100 كورسیش بۆ كەسوكاری شەهیدان دانراوە.