حزبوڵای عێراقی هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت” ئەو دەزگا ئەمنیانەی هاوکاری ئەمەریکا دەکەن، هاوبەشن لە تاوان”.
ئەبو عەلی عەسکەری، فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای عێراقی رایگەیاند” ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەرامبەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا کردوویانە تەنها سەرەتا بووە، لەمەودوا هێرشەکانیان بۆسەر ئەمەریکا فراوانتر و توندتر دەکەن”.
راشیگەیاند” ئەو کەسانەی بنکەکانی ئەمەریکا بە نێردەی دیپلۆماسی دادەنێن، ئەو کەسانەن دەیانەوێت پارێزگاری لە پۆست و بەرژوەندییەکانیان لە عێراق بکەن”.
هەروەها دەڵێت” ئەو دەزگا ئەمنیانەی هاوکاری ئەمەریکا دەکەن، هاوبەشن لە تاوان”.