مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 10 ی كانوونی یەكەمی 2023، شاندێكی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو تاوتوێی ڕێوشوێنەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.
ڕۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە دەچێت و چەند بنكەیەكی دەنگدانیش لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئاوارەكانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە كەمپەكان دەكرێنەوە.