پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە کۆتای هەفتەی ڕابردوو هەر مسقاڵێک بڕی پێنج هەزار دینار دابەزیووە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 2004 دۆلاری ئەمریکییە .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 511 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 468 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 447 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 383 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

































































