مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گرووپێكی چەكداری شیعە كە ناوی خۆیان ناوە (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) ڕاگەیاند “تا هێرشەكانی سەر غەززە بەردەوام بێت، ئێمەش هێرش دەكەینە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا،” دەشڵێت تەنیا لە یەك ڕۆژدا 11 جار هێرشمان كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا.”
دوێنێ شەممە 9 ی كانوونی یەكەمی 2023، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” لە ڕاگەیاندراوێكی نووسراودا ڕایگەیاند “لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی دوژمن لە دژی خەڵكی غەززە دەیانكات، دوێنێ 11 جار هێرشمان كردووەتە سەر چەندین بنكەی داگیركەری ئەمریكا لە سووریا و عێراق و بە دەیان مووشەك و درۆن ئامانجەكانمان پێكاون.”
ئەو گرووپە چەكدارییە شیعەیە دەشڵێت “تا یەك سەربازی داگیركەر لە وڵاتەكەمان مابێت، هێرشەكانمان بەردەوام دەبێت.”

































































