” 14 كەس گیانیان لەدەستدا و 7 كەسیش بریندار بوون”
ڕاپۆرت: به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، باڵه‌خانه‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان و مامۆستا و قوتابییانی زانكۆ بوو، ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و تراژیدی بوو، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كوردستانی و جیهانی دروستكرد. له به‌رامبه‌ر گه‌روه‌یی ڕووداوه‌كه‌و ژماره‌ی زۆری قوربانییان، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، په‌یامی هاوخه‌مییان بۆ قوربانییان و خه‌ڵكی سۆران ده‌ربڕی.
شه‌وی ڕابردوو، 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كاتژمێر(8:5) خولهك، له قه‌زای ناوه‌ندی سۆران، له‌سه‌ر رێگه‌ی دوو سایدی جوندیان، ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان كه‌وته‌وه، ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی 7 كه‌سی دیكه، له‌ناو قوربانییه‌كان مامۆستای زانكۆ و قوتابی ماسته‌رو دكتۆرای زانكۆی سۆرانی تێدایه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كه گیان له‌ده‌ستداوه 9 پیاوو 5 ئافره‌تن، له‌وانه 2 كه‌س خه‌ڵكی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانن، 4 كه‌س خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و 5 هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری به‌غدان و یه‌ك هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه، 2 كه‌سی دیكه‌ش تا ئێسته ناسنامه‌یان دیار نییه. برینداره‌كان چاره‌سه‌ركراون، ته‌نیا 2 كه‌س له نه‌خۆشخانه ماون و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه نه‌سووتاون، به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه ژه‌هراوی بوونه‌و خنكاون.
سه‌رۆك بارزانی:
بە بیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵهخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم
ڕووداوه‌كه زۆر گه‌وره‌و تراژیدی بوو، له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی و كاره‌ساتی ئه‌و ڕووداوه، زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی سیاسی كوردستان هاتنه سه‌رخه‌ت و په‌یامی هاوخه‌می و نیگه‌رانی خۆیان بۆ قوربانییان و خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی و پاڵپشتی خۆیان بۆ برینداره‌كان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر له ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانییانی ڕووداوه‌كه بڵاوكردهوهو گووتی: “بە بیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵهخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
دیمه‌نه‌كانی ڕووداوه‌كه زۆر ناخهه‌ژێن بوون، كاتێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌ریكی رزگاركردنی هاووڵاتییان و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان بوون، ئه‌مبۆلانسه‌كان به ده‌نگی به‌رزه‌وه، بریندار‌و قوربانییه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی ده‌گواسته‌وه، له‌وێش گریان و هاواری كه‌سوكاری قوربانییان، ئه‌وه‌نده‌ی تر ناخی مرۆڤی ده‌هه‌ژاند، له‌ولاش ڕاگه‌یاندنه‌كان خه‌ریكی ڕوومالێ ڕووداوه‌كه بوون و دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌یان پێشان ده‌دا، چاوی هه‌موو خه‌ڵك و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كه‌وته سه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سۆران.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم:
پێویسته هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سۆران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ به‌رپرسانی سۆران و قوربانییانی ڕووداوه‌كه نارد‌و گووتی: “وێڕای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاری قوربانییان، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یی نیشان دا بۆ هه‌ر یارمه‌تی و هاوكارییه‌كی پێویستی برینداران و به‌ركه‌وتووان”.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.
به‌شێك له شاهێد حاڵه‌كان و كه‌سانی نزیك له ڕووداوه‌كه، ئه‌و كاته‌ی خه‌ریكی ده‌رهێنانی قوربانییه‌كان بوون، باسیان له دیمه‌نه تراژیدییه‌كانی ناو باڵه‌خانه‌كه ده‌كرد، كه چۆن له هه‌ر ژوورێك چه‌ند كه‌سێك به یه‌كه‌وه به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه خنكابوون و چه‌ند كه‌سێكیش هه‌ناسه‌یه‌كی كه‌میان مابوو. زۆر دیمه‌نی جیاوازتریش هه‌بوو، نه‌یانده‌توانی باسی بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
لێکۆڵینەوەی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی کارەساتی سۆران بکەن
بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵه‌خانه‌كه‌ی سۆران، له ساتی ڕووداوه‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد‌و هاوخه‌می قووڵی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان ده‌ربڕی.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن. هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوەی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه شه‌وی رابردوو، له قه‌زای ناوه‌ندی سۆران رووداوێكی دڵته‌زێنی ئاگر كه‌وتنه‌وه ڕوویدا، كه ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌و دوای زیاتر له كاتژمێرێك توانرا ڕووداوه‌كه كۆنتڕۆل بكرێت. له‌به‌ر گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه و هاوخه‌می بۆ قوربانییان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سێ رۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند.