زاری كرمانجی-سۆران
مقەدم كاروان میراودەلی راوێژكارو شارەزای دادی بەرگری شارستانی، گرنگترین ئەو هەنگاوانە دەخاتەڕوو كە لە كاتی ئاگركەوتنەوە لە ماڵەكەدا پێویستەئەنجامی بدەیت.
١- ئارامبە
٢- نزم بەرەوە سەرزەوی.
٣-ئەگەر دەتوانی ئەوانی تر دەربهێنە .
٤-پەیوەندی بكەن بە ژمارە (١١٥یا١٢٥) ژووری كۆنتڕۆڵ.
٥- لەبیرت بێت هەموو شتێك دەتوانرێت بەدەست بێتەوە جگە لە ژیانت نەبێت.
هەرگیز ئەو(٥) هەنگاوەی سەرەوەت لەبیرنەچێت.
ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە كەمێك چڕتر دەخەینەڕوو كە پێویستە چی بكەیت ئەگەر ئاگر لە ماڵەكەتدا كەوتەوە.
- پێویستە ئارام بیت لە ئاستێكی نزمدا بمێنەرەوە ، هەرچەندە سەختە لەگەڵ دوكەڵ و گەرما و دەنگی ئامێری دۆزەرەوەی دوكەڵ ، چونكە ترس و دڵەڕاوكێ دەتوانێت وا لە تۆ بكات ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە بۆ مانەوەت لەبیر بكەیت، بەڵام پێویستە نەشڵەژێیت.
- ئەگەر زانیت دوكەڵێكی زۆر هەیە، تا دەتوانیت لە خوارەوە بمێنەرەوە وەك نزم بوونەوەتان بۆ سەر زەوی.
- دوكەڵ و گڕوگەرمی غازەكان بەرز دەبنەوە، بۆیە مانەوە لە نزمیدا فێنكترت دەكاتەوە و لە ژێر دوكەڵەوە دەتهێڵێتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت هەناسە بە ئاسانی بدەیت وە ڕادەی بینین ودەسكەوتنی ئۆكسجینت زیاتر بێت. .
- ئەگەر نەتوانی بچیتە ژێر دوكەڵەكەوە، دەمت بە جل و بەرگ یان خاولییەك دابپۆشە و بە دەست و ئەژنۆكانتەوە بخزێ بەرەو نزیكترین دەروازە.
*هێشتنەوەی خۆت لە نزمیدا زۆر گرنگە وەك سەلامەتی .
- غازەكان و دوكەڵ و گەرما مەترسیدارترن لە بڵێسەی ئاگر. ئاگركەوتنەوە لەناو ماڵەكان و شوێنە داخراوەكاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی ناوچەكانی نزیك زەوی بگاتە (١٠٠ پلەی سەدی تا ٦٠٠ ) پلە لە نزیك ئاستی چاو.
*خنكان بەهۆی دوكەڵ و ژەهرەكانی ناو هەوا هۆكاری سەرەكین بۆ مردن و گیان سپاردنەكان بەهۆی ئاگركەوە.
*ئەگەر ئاگر درووست بوو، ئەوا راستەوخۆ ڕێنماییەكانی وەستان و دابەزین و چۆڵكرۆن و چونەدەرەوە جێ بەجێ بكە.
وەك ئەمانەی خوارەوە:
١- بوەستە و بكەوە سەر زەوی و بەدەوریدا بگەڕێ بۆ ئەوەی;لە ئاگرەكە پارێزراوبیت.
٢- هەر سوتەمەنیەكی گڕگرتوو سووتاو سارد بكەرەوە بە ڕشتنی ئاو بەسەریدا بۆ ماوەی سێ تابۆ پێنج خولەك .
٣- ئەگەر دەتوانی ئاگرەكە بكوژێنەرەوە.
٤- ئەگەر ئاگر لە ماڵەكەتدا دەستی پێكرد، دەستبەجێ پەیوەندی بەبەرگری شارستانی بەشی ئاگركوژێنەوە بكەن.
٥- پێویستە هەڵسەنگاندن بكەیت كە ئایا دەتوانیت خۆت ئاگرەكە بكوژێنیتەوە.
٦- لەگەڵ هەنگاوەكانی سەلامەتی بڕۆ ئەگەر دوكەڵ زۆر بوو و گەرمایەكی زۆر بوو خۆت بگەیەنە شوێنی سەلامەت.
٧- تا ئەو كاتەی یارمەتی و تیمەكانی هاوكاری لە ڕێگادایەدەتوانیت هەوڵبدەیت ئاگركوژێنەرەوە بەكاربهێنیت بۆ كوژاندنەوەی بڵێسەی بچووك تاكوبە شێوەیەك ئاگرەكە خراپتر نەبێت قەبارەی گەورەترنەبێت.
٨- هاوار بكە (ئاگر، ئاگر، ئاگر) كە زانیت ئاگر كەوتۆتەوە تاكوهەموو ئەندامانی خێزانەكەت لە ماڵەكەدا بزانن بە هاواركردنی(ئاگر) چەند جارێك بە دەنگی تۆ ئاگادار دەبنەوە.
٩- بڕۆنەدەرەوەی ماڵەكانتان.
١٠- تاكە شت كە ناگۆڕدرێن و نایەنەوە مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵیەكانن.
١١- بەرەنگاری ئەو حەزە ببە كە لاپتۆپەكەت یان زێڕو پارەكانت لە ژوورەوەن لەكاتێكدا مەترسی گەورە لە ئاگرەكە بەدی دەكرێت .
١٢- سەرەتا گرنگی بە ئەندامانی خێزانەكەت و ئاژەڵە ماڵیەكانتان بدەن ئینجا پارەو مال وسامانتان.
١٣- بەپێی ڕیزبەندی كێ زۆرترین پێویستی بە یارمەتی هەیە (بۆ نموونە منداڵێكی ساوا یان ئەندامێكی كەمئەندامی خێزان) دەبێت بەشێوەی مەترسی زیاتر ئەویان ڕزگار بكەیت.
١٤- ئەگەر كاتێكی بەردەست بوو دەتوانیت بەڵگەنامە گرنگەكانی وەك (مۆڵەتی شۆفێری، ناسنامەو ، پاسپۆرت، بڕوانامەی هاوسەرگیری یان جیابوونەوە، و ئەلبووم و وێنەكان كۆبكەیتەوە.
١٥- ئەگەر نەبووكەرەسەی بەهادارنەبوون لەبیری بكەن پاراستنی ژیانی خۆتان زۆر گرنگترە لە پاشەكەوتكردنی كەلوپەل وكەرەسەكانی تری ئەلیكترۆنی یان كەلوپەلی كەسی و كەرەسەی ناوماڵەكانتان.
١٦- ئاگاداری كردنەوەی دەرگاكان بن
بەبێ ئەوەی سەرەتا دەست لە دەرگاكان بدەیت.
١٧- مەچنە ناو هیچ ژوورێكەوە ئەگەر گەرما هەبوو، ڕەنگە سەلامەت نەبێت بۆ چوونە ژوورەوەتان.
١٨- كردنەوەی دەرگاو پەنجەرەكان دەتوانێت ڕۆیشتنی هەواو چونە ژوورەوەی ئۆكسجین زیاد بكات و ڕێژەی بڵاوبوونەوەو ئاگرەكە خێراتر بكات.
١٩- لەكاتی ڕۆشتنە دەرەوەدا دەرگاكان لە پشتتەوە دابخەو ڕێگری بكە لە ئاگرەكان.
٢٠- هەموو خێزانەكەت لە ماڵەكەت ببەرە دەرەوەو بۆماوەیەك تاكو كۆنتڕۆڵكاری ئاگرەكە لە دەرەوە بمێنەوە.
٢١- بەهیچ شێوەیەك بۆ هیچ شتێك مەگەڕێنەوە ژوورەوە چونكە زۆر مەترسیدارە.
٢٢- تیمەكانی ئاگركوژێنەوەكان دەتوانن بچنەوە ژوورەوە بۆ ئەوەی هەر شتێك لە توانایاندا بێت ئەنجامی دەدەن چونكە كارمەندانی بەرگری شارستانی ئامێری پاراستنی خۆیان هەیە.
٢٣- لەبیرت بێت لە دواوە بمێنیتەوە چونكە تەقینەوەكان شتێكی نائاسایین بەڵام ئەگەر زۆر نزیك بیت لەوانەیە ببێتە هۆی برینداربوونت.
٢٤- بەرزكەرەوە بەكارمەهێنە چونكە بەرزكەرەوەكە ئەگەر لەكاربكەوێت لەكاتی بەكارهێناندا یان گیر دەخۆیت یان تووشی كەوتن دەبیت.
٢٥- هەمیشە لەبری بەرزكەرەوە پلیكانە یان شوێنی چوونەدەرەوەی ڕێرەوی ئاگركوژێنەوە بەكاربهێنە.
چی دەكەی لەكاتی گیرخواردندا لەناو ئاگرەكانی ناوباڵەخانەدا:
١- ئەگەر لە كاتی ئاگركەوتنەوەدا لە ژوورێكدا گیرت خواردووە هەوڵ بدە هەناسەیەی قووڵ و بەردەوام هەڵمژیت.
٢- دەرگاكە دابخە و هەر درزێك یان دەرچەیەكی هەواگۆڕكێ تیادابوو بە (بەتانی، جل و بەرگ، یان خاولییەك ) بیخەرە درزو كەلەبەرەكان بۆ ئەوەی دوكەڵەكە نەچێتە دەرەوە.
٣- ئەو قوماشەیە تەڕبكە كە بەكاری دەهێنیت بۆ داخستنی درزەكان ئەگەر بتوانیت.
٤- ئەگەر تەلەفۆنت هەیەو كاردەكات پەیوەندی بگرە بە ژمارە (١١٥یان١٢٥ )ژووری كۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی بۆ ئەوەی پێیان بڵێیت لە كوێی بیناكەدایت.
٥- هاوار بكە بۆ یارمەتی ئەگەر مۆبایلت نییەتاكو دەنگت بەتیمەكانی فریادرەسی .
٦- پارچە جلێك یان قوماشێك لە پەنجەرەوە ببەرە درەوە بەمەبەستی ئاماژەت بۆ هاوكاری لە بالەخانەكانەدا.

































































