زاری كرمانجی :
سەرچاویەكی ئاگادار لە ناوچەكە كە نەویست ناوی بڵاو بكرێتەوە, بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە, هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ناوچەی سنووری تاتی دۆی لە دامێنی چیای قەندیل كاسبكارێك بە ناوی ( شوانە مورادی ئەقدەم) خەڵكی گوندی گەسگەسكی پیرانشاریان شههيد كردووه.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، هێزەكانی ئێران سەرەتا دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی ئەو كاسبكارەدا گرتووە و دوای ئەوەی خۆشیان دەستبەسەركردووە و ئەوجا كوشتوویانە.
شوانە مورادی ئەقدەم تەمەنی 47 ساڵ و خێزاندار بووە و باوكی سێ منداڵی تەمەن 22، 20 و 7 ساڵانە و ویستوویەتی رانەمەڕەكەی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.