دوابە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ناڕەزایی ژمارەیەك لە دانیشتووانی دۆڵی ئاكۆیانی سەربەقەزای رواندز لەسەر كێشەی ئاو، سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كێشەی چارەسەر كرد.
هۆگر مەلا، بەرێوەبەری ئاوی رواندز لەمبارەوە گووتی ” ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە بۆ گەیاندنی ئاو بۆ دانیشتووانی گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان، نەبوونی سویلەی كردبیانووی راگرتنی گیاندنی ئاو بۆ هاووڵاتییان، لە كاتێكدا لە گرێبەستەكە ئەو مەرجە بوونی نییە، بەڵام دوای گەیشتنی داواكاری هاووڵاتییان بە ئێمە و لایەنی پەیوەندار، بەرێز سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاتە سەر و كێشەكەی چارەسەر كرد و پرۆسەی گەیاندنی ئاو دەستی پێكردەوە”.