نووسه‌رێكی ڕواندز: پێویسته خانووه‌كه‌ی مامۆستا زرار بكرێته ماڵی هونه‌رو ڕۆشه‌نبیریی
برایه‌كی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو: ئاماده‌ین خانووه‌كه‌ی بده‌ینه وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری
ڕاپۆرت: به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی
له دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و “ڕابه‌ری هونه‌ری ڕواندز” زرار محه‌مه‌د مسته‌فا، نووسه‌رو رۆشه‌نبیرانی ڕواندزو كه‌سوكاره‌كه‌ی داوا ده‌كه‌ن، ماڵه‌كه‌ی وه‌ك ماڵێكی هونه‌ری و رۆشه‌نبیریی له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌ردانی بكه‌ن.
مامۆستا فه‌رهاد محه‌مه‌د، برای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، له‌مباره‌یه‌وه بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” ته‌واوی ئه‌رشیف و دیكۆمێنت و كه‌لووپه‌لی(مامۆستا زرار) پارێزراوه‌و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، بۆیه داواكاریمان له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ئه‌وه‌یه، كه ماڵه‌كه‌ی له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه‌و ببێته ماڵیكی كوولتوری و رۆشه‌نبیریی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌كه‌ی پارێزراو بێت”.
ئه‌وه‌شی گووت، جگه له‌وه پێمان باشبوو په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكه‌ین و له شوێنێكی گونجاوی ڕواندز دابنرێت، هه‌روه‌ها گلكۆی زیاتر گرینگی پێ بدرێت و جوانتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشه‌نبیران و دۆست و هاوڕێیانی سه‌ردانی بكه‌ن، چونكه ئه‌و زیاتر له نیو سه‌ده خزمه‌تی هونه‌رو ڕۆشه‌نبیریی ڕواندزو كوردستانی كردووه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك رێزی ئه‌و ماندووبوونه‌ی بگرین.
لای خۆیه‌وه یاسین برایم، وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوی هاورێیانی كتێب و نووسه‌رێكی ڕواندز ده‌ڵیت: “مامۆستا زرار، مرۆڤێکی مەزنی کوردە، ناوی ئەو و یادی ئەو هەر بە مەزنی لە دڵ و دەروونی هەموومان دەمێنێتەوە، ماڵی ئەویش، ماڵی هەموومانە و دەکرێت وەک ماڵێکی هونەری و ڕۆشنبیری لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە، تا ببێتە ماڵێکی کولتووری و خەڵک سەردانی بکەن.
” پێشتر وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیریی، ڕه‌زامه‌ندی دابوو، كه خانووه‌كه‌ی (مامۆستا زرار) بكڕنه‌وه، وه‌ك ماڵێكی هونه‌رو ڕۆشه‌نبیریی، له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه، ئێمه‌ش ئاماده‌ییمان ده‌ربڕی ئه‌گه‌ر شوێنیكمان بۆ دابین بكه‌ن، خانووه‌كه بكه‌ینه دیاری بۆ وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیریی حكومه‌تی هه‌رێم” مامۆستا فه‌رهاد، وای گووت.
مامۆستا یاسین برایم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هونه‌رمه‌ند (زرار محه‌مه‌د) کەلووپەل و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی له دوای خۆی جێهێشتوه‌و لە ماڵەکەی خۆی پارێزراوه، بۆیە تا زووە لایەنی پەیوەندیدار، خەمی جیددی لێ بخۆن ئاوڕی لێبدەنەوە بە کردار، نەک لە بۆنە و کۆڕ و دانیشتنەکان وه‌بیریان بێته‌وه‌و بەڵێن بده‌ن، چونكه کردە و کار و بەرهەم و خزمەتەکانی، مێژووی کوردی جوان کردووە و جێگای شانازی هەموومانە.
مامۆستا دانا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندز له‌باره‌ی ڕۆلی هونه‌ری مامۆستا زرار گووتی: ” مێژوویەکی پر لە شانازی بۆ ڕواندز جێھیشت، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە دامەزراندنی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز، لە سەرەتادا بەهۆی نەبوونی میلاکی پێویست، سەرباری به ته‌مه‌ن بوون و خراپی باری ته‌ندروستی، بەڵام خۆبەخشانە بە گیانێکی گەنجانە، وەک کێوێک لەپاڵ سەرخستنی پەیمانگه وەستا”.
زیاتر گووتی، ئه‌و كات به‌شێك له کتێبە موزیکیەکانی پێشکەش بە پەیمانگەکەمان کرد و ئێستاش لە بەشی موزیک پارێزراون و سوودیان لێوەردەگیرێت، لە ڕۆژی هونەر ١/ ٧ پێشنیارکرا هۆڵی رۆشەنبیریی رواندز بەناوی هۆڵی (مامۆستا زرار) بکرێت و هۆڵێکی تریش دروستبکرێت به تایبەت بۆ پاراستنی ئەرشیفه‌كانی لە هەمان شوێن.