زاری كرمانجی-بەرمیزە
لەسەر بودجەی پەرپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی بەرمیزە لە سنووری قەزای سیدەكان.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی بەرمیزە سنووری قەزای سیدەكان، كە بەشێكی زۆریان لە رێگەی تانكەر ئاویان بەسەر دابەش دەكرێت، دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بە دروستكردنی فلتەر لەسەر رووبارەكەو خەزانی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو”.
گووتیشی: ” پڕۆژوەكە بە گوژمەی 1 یەك ملیار دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رێگەی بەڵێندەرایەتی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران جێبەجێ دەكرێت,