به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی
لە ساڵیادی هونه‌رمه‌ندو ڕابه‌ری هونه‌ری ڕواندز (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) زیاتر له 300 كتێب، به‌خشرایه كتێبخانه‌ی سۆران و ڕواندزو قوتابییانی زانكۆ.
م. یاسین برایم، ئه‌ندامی رێكخراوی هاوڕییانی كتێب له ڕواندز، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” له یادی كۆچی دوایی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) ٢٣٠ کتێب و گۆڤارمان کردە دیاری بۆ کتێبخانەی گشتیی سۆران، هه‌روه‌ها لە ڕواندزیش بۆ کتێبخانەی گشتیی ڕواندز و چەندین خوێنەر و قوتابی زانکۆ، کتێبمان بە دیاری پێبەخشین، دوێنی به‌و چالاكییه یادی ئەومان بەرز و پیرۆز ڕاگرت”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، ئه‌مڕۆش له گۆڕستانی گه‌رده گه‌رد دۆست هاوڕیی و رۆشه‌نبیرانی شارسەردانی گڵکۆی پیرۆزی ده‌كه‌ن، لە ڕۆژانی داهاتووش لە قه‌زای سۆران چالاکی دیکە لە بەرنامەمان دایە.
مامۆستا ( زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب بوو له ڕواندز، ڕۆڵی دیاری هه‌بوو له دامەزراندن و چالاكییه‌كانی ڕیكخراوه‌كه.