زاری كرمانجی-دیانا
لەلایەن تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، دەستكراوە بە چاككردنەوەو قیڕتاو كردنی چاڵ و شکستی شەقامه سەرەکییهكانی ناحیەی دیانا.
دانیشتووانی سنوورەكەش لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارن، ئەم جۆرە كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییانە بەردەوامیان هەبێت و سەرجەم قۆرت و چاڵەكانی شەقامە گشتی و ناو خۆییەكانی گەڕەكەكانی ناحیەكە پڕبكرێنەوەو خزمەتگوزاریان پێشكەش بكرێت”.
ئەو تاسانەی بەنایاسایی دروست كراون لە شەقامەكان سەرجەمیان لاببردرێن و شوێنی لادانی تاسەكانیش قیڕتاو بكرێنەوە، چونكە زۆرجار كاتێك تیمەكانی شارەوانی تاسەیەك لادەبەن شوێنەكەو هاوشێوەی تاسەكە پڕ لە قۆرتەو بەربەستە لەبەردەم هاتووچۆ.