تۆزێك بەر لە ئێستا راگەیاندنی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی كردەوە ” ئەمڕۆ بۆ دووەمجار هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و مەبەستەكانیشیان پێكاوە”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند لەعێراق و سووریا گرووپه چەكدارەكان هەوڵی فراوانكردنی شەڕ دەدەن.
پێنتاگۆن دەڵێت ” لەعێراق و سووریا گرووپه چەكدارەكان هەوڵی فراوانكردنی شەڕ دەدەن، ئێمەش بۆ بەرگری لەخۆكردن و پارێزگاری لەخۆمان ئامادەین و وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە”.