مقاومەی ئیسلامی رایگەیاند لە دوو کاتی جیاواز هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر و سەربازگەی عین ئەسەد لە ئەنبار.
هەر چەندە تا ئێستا نە حكومەتی هەرێم و نەحكومەتی ناوەندی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەی هیچ هێرشێكەوە نەداوە، بەڵام میدیاکانی مقاومەی ئیسلامی ڕایانگەیاند ” ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشێکی ئاسمانیان لە ڕێگای درۆنەوە کردۆتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە شارۆچکەی هەریر، کە دەکەویتە سنوری پارێزگای هەولێر” ئەو میدیایە باس لەوە دەکات ” ئامانجەکانیان بە تەواوی پێکاوە”.
ئەو هێزانە بەیانی ئەمڕۆش ڕایانگەیاند کە لە رێگای درۆنەوە هێرشیانکردۆتە سەر بنکەی سەربازی عین السد لە پارێزگای ئەنبار.
تا ئێستا حکومەتی عێراق وهەرێم هیچ ڕاگەیاندنێکیان لە بارەی ئەو هێرشانەوە بڵاونەکردۆتەوە.