لوقمان جەلال بازید
مەلیک فەیسەڵی یەکەم (لە دایکبووی:٢٠ی ئایاری ١٨٨٥ – مردووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣، لە تائیف لە سعودیە) یەکەم شای سووریا بوو لە ساڵی ١٩٢٠، یەکەم شای عێراق بوو لە ماوەی (١٩٢١ تاکوو ١٩٣٣). دواتر چەندین پۆستی لە حیجازو وڵاتی شام وەرگرتووە،
لە ساڵی ١٨٩٦ لەسەر داوای عەبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانییەکان شا فەیسڵی یەکەم لەگەڵ باوکی ڕۆشتووە بۆ ئەستانەی پایتەختی عوسمانییەکان و ھەر لەوێش فێری زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و فەرەنسی بووە، باوکیشی فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کردووە.
لە ساڵی ١٩٠٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەزیمەی کچی مامیدا کردووە، لە ساڵی ١٩٠٩ باوکی فەیسەڵی یەکەم کراوە بە شەریفی مەککە ، لە ساڵی ١٩١٦ بە پشتگیری بەریتانیا لەکاتی جەنگی کەنداوی یەکەم شۆڕشی لە دژی دەولەتی عوسمانی ڕاگەیاندووە، کە توانی سوپای عوسمانی لە مەککە و مەدینە و تایف و جەدە و یەنبع و عەقەبە دەربکەن.
لە ساڵی ١٩١٨ بەسەرکردایەتی شا فەیسەڵ ھێزەکانی سووپای عەرەبی چونە خاکی سووریاوە و دەستبەجێ سوپای عوسمانی سووریای بەجێھێشتوو و بەگەرمی لەلایەن میلەت و ھێزە سەربازییەکانەوە پێشوازی لە شا فەیسەڵ کراوە و تێکڕای گەڵ پشتگیری خۆیان بۆ ئەو شۆڕشە دەربڕی.
شا فەیسەڵیش دامەزراندنی حکوومەتێکی عەرەبی لە دیمەشق ڕاگەیاند، لە ٨ مارسی ساڵی ١٩٢٠ کۆنگرەی گشتی سووریا سەربەخۆیی سووریایی لەژێر ناونیشانی شانشینی سووریایی عەرەبی ڕاگەیاند و شازادە فەیسەڵیش کرا بە شای سوریا، بەڵام لە ڕۆژی ٢٤ ھەمان مانگ فەڕەنسا ھێرشی کردە سەر سووریا و دیمەشقیان داگیرکرد و شا فەیسەڵیش دیمەشقی بەجێھێشت و گەیشتە لەندەن و شانشینی سووریا کۆتایی پێھات.
لە دوای شۆڕشی ٢٠ لە عێراق لە دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٢٠ بەئامادەبوونی ونستۆن چررچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆنگرەیەک لە قاهیرە سەبارەت بەبارودۆخی عێراق بەسترا و کۆنگرەکە ڕای گەیاند حکوومەتی بەریتانیا سیاسەتی خۆی لە عێراق لە داگیرکارەوە دەگۆڕێتەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتیمانی.
بەریتانیا ڕای گەیاند بەنیازی دامەزراندنی شانشینی عێراق و فەیسەڵی کوڕی حسێنیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە شای عێراق و لە ١٦ یۆلیۆی ساڵی ١٩٢١ ئەلسێر بیرسی کۆکسی نوێنەری بەریتانیا ڕای گەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە شازادە فەیسەڵ لەژێر سایەی حکوومەتێکی دەستووری پەرلەمانتاری بکرێت بە شای عێراق و لەدوای ئەوەی لە ٩٦٪ دەنگەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەدەستھێنا شازادە فەیسەڵ کرا بە شای عێراق.
لەگەڵاوڵاتانی دراوسێش بپارێزێتو پارێزگاری لە خاكی عێراق
تائەوكاتەی لەساڵی 1933 بەهۆی نەخۆشی روو دەكاتە
سویسراو دواجاریش لە هەمان وڵاتو هەمان ساڵدا كۆچی دوایی دەكات، مردنی ناوبراو كارێكی لەناكاو بوو بۆ خەڵكی عێراق، بۆیە گومانو ناڕەزایی لە لایەن حكومەتی عێراقو خەڵكەكەی دژ بەدەسەڵاتی بەریتانیا زیاتربوو، چونكە پێیان وابوو مەلیك فیصل بە مردنی ئاسایی خۆی نەمردووەو بەڵكو پلانی كوشتنی داڕێژراوبووەو دەستێكی نادیاری لە پشتەوەیە
كە بۆ ئەوسای عێراقییەكان هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ كۆمەڵێك هۆ لەوانە:
1-شوفێری تایبەتی مەلیك فیصل لەسویسرا كەسێكی هیندی بوو، لەدوای مردنی مەلیك فیصل ناوبراو ون دەبێتو هیچ ئاسەوارێكی لە دوای خۆی جێ نەهێشت.
2-لە كاتی نەخۆش كەوتنی مەلیك فیصل لە سویسرا ئافرەتێكی ناسی كەدواتر ئەو كەسە تۆمەتبار دەكرێ بەكوشتنی، چونكە ئەو ئافرەتە كەسێكی نەناسراوبووە، كە پێشووتر هیچ كام لە یاوەرانی مەلیك فیصلو پاسەوانەكانی ئەو ئافرەتەیان نەناسیوە، بۆیە دوای مردنی ئافرەتەش ون دەبێتو دیارنامێنێ، بۆیە ئەوە گومانی زیاتری لای خەڵكی عێراقو كاربەدەستانی ئەو وڵاتە دروستكرد كە دەستێك هەیە لە پشت مردنی پاشاكەیان.
3-لە دوای مردنی مەلیك فیصل لە ماوەی 8 رۆژدا تەرمی ناوبراو گەیشتەوە خاكی عێراق كەئەمەش جارێكی دیكە ئەوەندەی تر گومانی خستە سەر مردنی مەلیك فیصل.
دوای مردنی مەلیك فیصل سەركردە سیاییەكانی عێراق بەتایبەتی جەعفەر عەسكەریو رەشید عالی گەیلانی كۆمەڵێكی تریش بڕیاریانداو رازیش بوون بەهەڵبژاردن مەلیك غازی كوڕی كەوەك شوێنگرەوەی باوكی ببێتە پادشای عێراق، بۆیە ناوبراو وەكو دووەم پادشای عێراق دەست بەكاربوو.
سەرچاوەکان :
١- مێژووی نووی هووچەرخی عێڕاق
نووسەر : د. محەمد سوهێل تەقوش
٢- بوومەلەرزیەک لە سەر زەمینی ناتەبایدا مێژووی سەد سالی عێڕاق لە سالی 1915 تاکوو 2015
نووسەر : د.کەمال دایب
٣-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عێڕاق
نووسەر چارلز تریب