ژیروان نوری
فریسکی هەڵدەوەراند
کڕووزانەوەی خەڵکی وەڕەز کردبوو
ژوورەکەی کردبوو بەزەلکاو
جوانترین بیرەوەری لەدەستدابوو
….
چاوە جوانەکانی لە خەنجەر دەچوو
جەرگی لەت لەت دەکرد
تەنانەت جارێک دڵی لە لێدان کەوت کە
بەجل و بەرگی پیس و چڵکن دەیبینێی
هەر چەندە چاوی دادەخات
دەست بەگوێیەکانی دەگرێت
لەراستیدا دڵی ناسک ببوو
سەرنج راکێشبوو هەر باس باسیبوو
….
تێدەگات سفرەی عەشق کۆتایی هاتووە
ئەگەرچی دوور لەشەرمنی دا بارهاتووە
تەنانەت نامەیەکی نەنووسی بۆ هاوکاری
رەنگە هەواڵی درابێت
لەوکاتەدا عەشق وەک ئەوەی مووت
لێ هەڵپڕوزاندبێت لەپەنای ئێمە قوت بۆوە
گوتمان لەخۆباییە قەت گرفتی عەشقی نابێی!