بارانی سعید
دانیاڵ علی
هەرێمی کوردستان ئەگەر لە ڕووی جوگرافیاوە سەیر بکەین، کەوتووتە نێوان چوار وڵات کە ئەم وڵاتانەش (تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران). هەر یەکێك لەم وڵاتانە هەوڵدەدەن و ئەیانەوێت هەر چوار پارچەی کوردستان لە نێوان خۆیاندا بتوێنیتەوە و بیکەن بە بەشێك لە وڵاتی خۆیان.
لە ڕووی مێژوویەوە، کوردستان خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەند و ئاڵۆزە، خاوەنی شوناسێکی کولتووری و نەتەوەیی جیاوازە. ئەم ناوچەیە هەزاران ساڵە خەڵکی کوردستانی تێدا نیشتەجێیە، بە درێژایی مێژوو بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەت و شانشینی جۆراوجۆر.
ئایا بوونی هەرێمی کوردستان لەم ناوچەیەکی لەم شێوازەدا چ بارودوخێکی خوڵقاندووە؟ سەرئەنجامی کوردستانی بەرەو کوێ بردووە؟ ئایا باشووری کوردستان کاتێك پێمان وایە قەیرانێکی دارایی دروست بووە، لە کەیەوە دروست بووە؟ بارودۆخی باشووری کوردستان پێش ساڵی 2014، بارودوخێك کە تا ڕادەیەکی باش سەقامگیر بوو، هەرچەندە وردە قەیران هەبوون بەڵام کاریگەری نەکردووتە سەر سیستەمە گەورەکانی کۆمەڵگە. دوای ساڵی 2014 بە تایبەت دوای شەڕی داعش، باشووری کوردستان کۆمەڵێك کێشەی لێکەوت و گەورەترین قەیرانی ئابووری دروست بوو هاوکات بارودۆخەکە گۆرانێکی بەسەردا هات، و لە ئێستاداش کۆمەڵێك کێشەی تر دروست بووە و ئێمە بۆ ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی ئەوەی کەوا چۆن ئەم قەیرانانە دروست بوون، پشت دەبەستین بە دید و تێڕوانینێك تایبەت بە ناوی تیۆری ئەرکباوەڕی.
ئایا ئەو تیۆرە خۆی چییە؟ پێناسەی ئەرکباوەڕی چییە؟
ئەم تیۆرییە لەسەر بنەما و تێروانینێکی تایبەت دامەزراوە لەسەر سیستەم و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە. وەکو دیدێك کۆمەڵگە وابەستەییە و لە کۆمەڵێك بەش پێکدێت وەکو ئۆرگانی مرۆڤ. ئەم تیۆرە سەرەتا لە لایەن کۆمەڵناس و فەیلەسووفی بەریتانی (هێربەرت سپێسنەر) هاتووە ئەویش لە داروینەوە وەریگرتووە، دوایێ ئەمیل دۆرکهایم هێنایە ناو قوتابخانەی مرۆیی دواتر پەرەی سەند و چەندین لقی جیاوازی لێ بووە. تێگەیشتنەکەی ئەم تیۆرە ئەوەیە کە کۆمەڵگە لە کۆمەڵێك سیستەم پێکهاتووە و بە شکاندنی هەر سیستەمێك، ئەوا سیستەمەکانی تریش لەکار دەکەون. بۆ نموونە/ دڵی مرۆڤ لە کاربکەوێت، ئەوا ئەندامەکانی تریش لەکاردەکەوێت.
بە پێی ئەم تێڕوانینە بۆ هەڵسەگاندنی بارودۆخی باشووری کوردستان، باشووری کوردستان تووشی قەیرانێکی گەورە بوو بە چەندین هۆکاری جیاوازەوە، یەکێك لە هۆکارە سەرەکیەکان شەڕی داعش بوو. لە دید و تێڕوانینی تیۆری ئەرکباوەڕییەوە کاتێ کە شەڕی داعش ڕوویدا، سەرەتا کاریگەری کردە سەر سیستەمی سەربازی کە ئەویش چەندین لە پۆلیس و بە تایبەت ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگەکانی کوردستان بریندار و شەهید بوون. دواتر ئەم شەڕە کاریگەری لەسەر سیستەمەکانی تر دانا بە تایبەت سیستەمی پەروەردە، تەندروستی و لە کۆتایدا سیستەمی ئابووری کە وای کرد قەیرانی دارایی ڕووبدات.
لە دەرئەنجامدا، ئەوەی کە زۆر گرنگە کۆمەڵێك دید و دیدگای جیاواز هەیە بۆ ڕوانین لە کێشە و قەیرانەکانی کوردستان. دیارە کە دیدگای ئەرکباوەڕی جیاوازترە لە هەمووان و بیر لەوە دەکاتەوە کەوا لە گۆمەڵگەیەکی وابەستیەیدا بە یەکەوە و هەموو بەشەکانی پێکەوە کار بکەن. ئەوا بێگومان قەیرانەکەکان لەوەوە دروست دەبن کاتێ یەکێك لە ئەندامەکانی لە کار دەکەوێت، بارودۆخی کوردستانیش بە هەمان شێوە ئەوەی کە دەبینرێت، سەرەتا لە بەشێکەوە یاخود لە سیستەمێکەوە دەستی پێکرد، دواتر سیستەمەکانی تری گرتووە و کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر باشووری کوردستان ماوەتەوە.































































