هاوار نیهاد شێخۆ
سوهام محمد شەریف
بڕینی بوجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا ، کاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری هەیە لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی فیدڕالی عێراق ، بوجەی ئەم هەرێمە لە دەستوری وڵات پەسەند کراوە ، کەواتە مافێکی دەستوری هەرێمی کوردستانە کە دەبێت هەموو مانگێک پشکێک لە بوجەی عێڕاق بۆ هەرێم بنێردرێت بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرەکانی پێ بدات. هەروەها پڕۆژەی جۆرا و جۆری پێ ئەنجام بدات، بەڵام دوای ٢٠١٤ دروست بوونی شەڕی داعش بە دیاریکراوی لە کابینەی ” نوری مالیکی ” ئەم بەشە بوجەیە بڕدرا ، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر پێشکەوتنی گەشەی ئابوری دروست کرد . لە نمونەی ئەمەش زۆربەی پڕۆژە گرنگەکان وەستان گەنجان بێ کار بوون . هەرجەندە دوای نوری مالیکی بوجەی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەڵام تاوەکو ئێستاش هەر کێشەی لەسەرە حوکمەتی ناوەندی هەموو مانگێک ئەم بەشە بوجەیە نا نێرێت ، بەڵکو پجڕ پجڕ دەی نێرێت .
لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیشەسازی لە ئاستێکی پێشکەوتو نییە ، تاک ناتوانێ بە تەنها پشت بەخۆی ببەستێ ، بۆیە هەمیشە خەڵکی ئەم وڵاتانە جاویان لە دەستی حوکمەتە ، زیاتر لە کەرتی حوکمی کار دەکەن نەک تایبەت ، بۆیەش کاتێک ئەم وڵاتانە توشی قەیرانی دارای دەبن ئابووریان دەڕووخێت و حوکمەت ناتوانێ موجە بە خەڵک بدات . ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی ئابووری لەم وڵاتە ، چونکە جوڵەی بازاڕ نامێنت ، کارگەکان و پیشە دەستییەکان دەوەستن لەگەڵ ئەمەش خەڵکی ئەو بڕە پارەی کە لەبەر دەستیانە هەڵیدەگرن وەبەرهێنان لەم پارانە ناکەن .
ئەگەر ئێمە بەپێی تییۆری مۆدێرنازەیشن سەیری گەشەی ئابووری بکەین ، بزانین ئەم تیۆرە چۆن باسی گەشەی ئابووری دەکات . بە پێی ئەم تیۆرە وڵاتانی جیهان بۆ دوو بەش دابەشکراونئەوانیش وڵاتانی پێشکەوتو و دواکەوتو . ئەم تیۆرە مۆدێلێکە بۆ وڵاتانی دواکەوتوو دانراوە لە لایەن وڵاتانی پێشکەوتو، واتە تەنها تایبەتە بە وڵاتە دواکەوتووکان و نەریتیەکان بۆ ئەوەی ببن بە وڵاتی پێشکەوتو . ئەوان دەڵێن بۆ ئەوەی وڵاتە دواکەوتووکان بگەن بە ئاستی ئێمە پێویستە جەند قۆناغێک ببڕن ، هەروەها ئەوان ڕاستەهێڵێکیان دروستکردوە پێنج قۆناغیان لەسەر دیاریکردوە ، وەکو ڕۆستۆش ئاماژەی پێ کردوە . کەواتە بۆئەوەی وڵاتانی دواکەوتو و نەریتی ئابووری خۆیان گەشە پێبدەن پێویستە ئەم پێنج قۆناغە ببڕن . کە ئەوانیش بریتین لە (قۆناغی نەریتی ، مەرجەکانی پێش هەستانەوە ، بەجێهێشتن و پیشەسازی ، پێگەیشتوو ، بەکاربردنی زۆر ). بۆیەش ئەگەر وڵاتیکی دواکەوتو بیەوێت گەشە بە ئابووری خۆی بدات و پێشبکەوێت پێویستە ڕەچاوی ئەم پێنج خالە بکات کە ڕۆستۆ دایناون لە تیۆری مۆدێرنازەیشن .
کەواتە ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک ئەو بەشە بوجەی کە لە دەستوری عێڕاق بۆی دیاری کراوە لە کاتی خۆی پێی بدرێت ، ئەگەری گەشەسەندنی ئابووری لەم هەرێمە زیاتر دەبێت ئەمەش ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئەو پێنج قۆناغە تیۆری مۆدێرنازەیشن زۆر بە ئاسانی ببڕت ببێت بە یەکێک لەو ناوچانەی کە ئاستی خۆشگوزەرانی تێدا بەرزە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێویستە ڕاستەوخۆ ئەم بوجەیە بگات بە فەرمانبەران وە حوکمەتی هەرێم لە پرۆژەکانی خزمەتگوزاری ڕێگا و بان و دروستکردنی کارگەی پیشەسازی سەرفی بکات ، کە ئەمەش لە قۆناغی دووەمی تیۆرەکەی “ڕۆستۆ” دەڵێت بۆئەوەی وڵاتێک پێش بکەوێت بێویستە ئەو مەرجانە جێ بەجێ بکات وەک بوونی ڕێگای باش ، دروست کردنی کارگە ، گرنگی دان بە لایەنی کشتوکاڵ ، ئەمەش وادەکات لایەنی ئابوری و بازرگانی بەرەوپێش بچێت ، وە خەڵکێکی زۆر هەلی کاری بۆ دروست دەبێت . هەروها لە لایەنێکی تر هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتیەکان وەک نەوت ، غاز ، کانزا ، بەڵام بۆ دەرهێنانی ئەم کانزایانە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە پێویستە لە بوجەی خۆی تەرخان بکات بۆ دروست کردنی کارگە و دەرهێنانی ئەم سەرچاوە سروشتیانە بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێویستی بە مۆڵەتی حوکمەتی ناوەندی هەیە لەبەر ئەوەی هەرێم بەشێکە لە دەوڵەتی فیدڕاڵی . هەروها ئەگەر خەڵک موجە وەرگرن بازاڕ جموجۆڵی زیاتری دەبێت ، خەڵکی زیاتر هەلی کاریان بۆ دروست دەبێت ئابووری گەشە دەکات ، بەڵام لەبەر ئەوی لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەم بەشە بووجەیە لە لایەن حوکمەتی ناوەندی بڕدرا هەروەها لە ئێستاش بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ ئەم بەشە بودجەیە هەناردەی هەرێم ئەکرێت هەموو مانگێک هەناردە ناکرێت ، ئەمە وای کردووە ئابووری هەرێمی کوردستان لە گەشە کردن بوەستێت . بێ گومان ئەمەش چەند هۆکاری لە پشتە یەکێک لەو هۆکارانە لە لایەن حوکمەتی ناوەندییە ، جونکە بەهۆی هۆکاری نەتەوایەتی بوونی ئەو هەموو دژایەتیە کە نەتەوەی عەرەب لە بەرامبەر نەتەوەی کورد هەی بووە هەمیشە بەربەست و ئاستەنگی لەبەردەم پڕۆسەی بوجەی هەرێم درووستکراوە ئەمەش چەندان بیانوی سیاسیان بۆ ئەم پرسە هێناوەتەوە ، هەروەها لە لایەکی تریشەوە نەبوونی یەک دەنگی لایەنەکانی هەرێم زۆر کات وای کردووە کێشە لەبەردەم ئەم پرسە دروست بێت . بۆیە ئەگەر بێت و ئابوری بەهێز بێت ئەوا سێکتەرەکانی تریش بەهێز دەبن وەک لە قۆناغی چوارەمی تیۆرەکەی ڕۆستۆش ئاماژەی پێکراوە ، بەڵام نە ناردنی بوجەی هەرێم وای کردوە گەشەی ئابووری لاواز بێت”.