محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتوون، بڕیارە لە ساڵی داهاتوو لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گروپەوە رێگا یەکسایدەکەی سپیلک- هەریر کە درێژیەکەی زیاتر لە 5 کیلۆ مەترە بکرێت بەدووساید.
بەپێی پلان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر رایگەیاندووە رێگای نێوان تەواوی شارەکان دەکرێن بەدووساید.
لای خۆیەوە شێروان جەلال بەگ، قائیمقامی هەریر بەوەکاڵەت بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ نووسرامان ئاڕاستەی سەرووی خۆمان کردووە بۆ بەدووسایدکردنی ئەم رێگایە، بەڵام تا ئێستا گووژمەی پڕۆژەکە و کاتی دانانی بەردی بناغە دیاری نەکراوە.