پشتیوان کەریم- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم جۆر نەشتەرگەریە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر نەشتەرگەری دەرهێنانی گرێی مەمک بۆ چارەسەر خوازێک بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.
د. هەرمێ جەلال نەقشەبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر و پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، هێمای بۆ ئەوەشکرد:” ئەم جۆرە نەشتەرگەریە و دەرهێنانی گرێ، دوای دەرهێنانی پشکنین بۆی دەرکەوت شێرپەنجەی نەبووە .
زیاتر گووتی:” جیا لەو نەشتەرگەری، ڕۆژانە لە مێرگەسۆر چەندین جۆر نەشتەرگەری بچووک و گەورە ئەنجام دەدرێت لەسنوورەکە، پێشتریش وەک نەشتەرگەری دانای پلاتین و لابردنی ریخەلەكوێرە و فتق وچەندین جۆری دیکەی نەشتەرگەری بچووك کراون.