به‌ختیار سه‌باح – زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه خولێكی فێربوونی كۆمپیوته‌ر له بنكه‌ی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕواندز كرایه‌وه.
ئاسووده عه‌بدوڵعه‌زیز، به‌رپرسی بنكه‌ی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕواندز، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌كه‌مان به هاوكاری و پاڵپشتی دارایی ده‌زگای ڕوانگه، خولێكی فێربوونی كۆمپیوته‌رمان بۆ ئافره‌تانی ڕواندز كرده‌وه، به‌شداربووان ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌ن كه دانه‌مه‌زراون، به‌شێكی دیكه ئافره‌تی كه‌مده‌رامه‌تن ”.
گووتیشی، خوله‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و (20) ئافره‌ت به‌شدارییان تێدا كردووه، له كۆتایش بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێ ده‌به‌خشرێ.