زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاوی كردۆتەوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆكردن دەبێت لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستكاری هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا .
ئاماژەبەوەشدراوە، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت، ڕاپۆرتی حێگری سەرۆك وەزیران پشت بەستن لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕاسپاردنی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی توند و تیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەكان .
هاوكات، ئەنجوومەنی وەزیران بار و دۆخی كارەبای نیشتیمانی تاوتوێ دەكات و راپۆرتێك سەبارەت بە دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو .