محەممەد مەحموود – سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران، لە رێگەی زاری کرمانجییەوە ئەوە دەخاتەڕوو، لە رێگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان چەند هەلی کار لە سنووری ئیدارەی سۆران رەخساوەو چەندین پڕۆژەی تریش دەکەونە واری جێ بەجێ کردن لە بوارە جیاوازەکان”.
دلڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران، دەڵێت، لە کۆی ١٤ پڕۆژەی وەبەرهێنان کە مۆڵەتیان پێدراوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ٨٠٠ هەلی کارمان رەخساندوە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا چەند پڕۆژەی تر مۆڵەتیان پێدەدرێت و سەدان هەلی کار دەرخسێندرێت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.