پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
فرۆشیارێكی نەوت لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسرە بە 170 هەزار دینارە و یەك بەرمیل نەوتی موسڵ بە 165 هەزار دینار دەفرۆشرێت، نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 720 دینار دەفرۆشرێت.
مەغدید ئۆمەراوەیی، باس لە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەكات و دەڵێ: هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەم وەرزەدا نەوتی پاڵپشتکراوی حکوومەت بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت، ئەمەش كاریگەی كردووتە سەر دابەزینی نرخەكەی”.
گووتیشی: ” پێشبینی دەكرێت لە سەرەتایی ساڵی نوێدا نەوتی زیاتر بێتە بازاڕ، بەمەش نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.”