پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” قۆناغی دووەمی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی جوندیان2 لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیە.
هاژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد: “ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بە گوژمەی نزیکەی 2 ملیارد دینار جێبەجێ دەکرێت.