ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، ژمارەیەک لە قوتابییانی قوتابخانەی ٢٦ ی گوڵان، لە بەردەم پەروەردەی سۆران گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان لە بڕیارێکی پەروەردە پیشاندا.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران لە وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی ئەو قوتابییانە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” ئەمساڵ سیستەمی سێ ڕۆژ بە سێ ڕۆژ لە هەموو قوتابخانەکانی سۆران جێبەجێ کراوە، ئەو قوتابییانە دەیانویست تەنیا بەیانیان دەوام بکەن، ئەوەش ناکرێت لەبەر ئەوەی سیستەمەکە بۆ هەموو قوتابخانەکانی سۆران جێبەجێ کراوە و ناکرێت تەنیا یەک قوتابخانە جیاواز بکرێتەوە و ئەو قوتابخانەیە دوو دەوامی تێدا دەکرێت، ئەگەر داواکاری قوتابخانەی ٢٦ گولان قبووڵ بکرێت قوتابخانەکەی تر گلەیی لە ئێمە دەکەن، بۆیە نەکرێت پێشێلکاری لە سیستەمەکە بکەین”.