پشتیوان كەریم- سۆران:
ئەمساڵ 8 بەشە ئارد دابەشكراوە و بەشە ئاردی مانگی 9 لەو چەند ڕۆژەی دابێ دابەشدەكرێت، كە ئیدارەی سۆران 3 هەزار و 296 تۆن ئاردی پێویستە.
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سۆران، لەبارەی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتییان و ڕێژەی دابەشكردنەكەی بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا هەشت بەشە ئارد هاتووە و بەسەر هاووڵاتییان دابەشكراوە، ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی نۆ بەسەر هاووڵاتییاندا.
مكایل مەجید، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیكەی 3 هەزار و 296 تۆن ئاردی پێویستە، ئەو ئاردەشی كە بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكرێت كواڵێتی زۆر باشە و دەبێت بە نان.