زاری كرمانجی-سۆران:
ئەگەر لەبەر سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بۆ مانەوەی هێزی پێشمەرگە بە تایبەتی ئەو كاتەی كە لەگەڵ پۆڵ بلیمەر پێداگری كرد، نەبایە ئێستا كیانی سیاسی هەرێم بوونی نەدەبوو. ئەمە قسەی پەرلەمانتارێكی كوردە لە بەغدا.
نەهرۆ مەحموود بەگ ڕواندزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ زاری كرمانجی گووتی” بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، خەریكە پڕوشكەكان بەر هەرێمی كوردستان دەكەون، بەتایبەتی كە دوو بنكەی هێزەكانی ئەمریكی لە هەرێم هەن، بۆیە ئەگەرەكانی هێرش بۆ سەر بنكەكان هەیە”.
لە بارەی مەترسیی هێرشی مەیدانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەم پەرلەمانتارەی كورد لە بەغدا گووتیشی ” هەموو ئەگەرەكان لە ئارادان، لەبەر ئەوەی دۆخەكە خەریكە لە دەست دەردەچێت، بەڵام ئەگەر لە ترسی خۆراگری هێزی پێشمەرگە نەبایە دەمێك بوو لە غەززە خراپتریان بەسەر كورد دەهێنا، ئەم رێگریانەش لە ئەنجامی دونیا بینینی دوور مەودای سیاسییانەی سەرۆك بارزانییە”.