پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەوە هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانییان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران،ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 900 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5 هەزار و 600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.