زاری كرمانجی-سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، دەڵێت: لە هەموو شوێنەكان زێدەڕۆیی هەیە، ئەوەش ئاستەنگێكی زۆری خستووەتە بەردەم ئیش و كاری ئێمە، ساڵی ڕابردوو یەك مەتر قیر بێ كێشە و گرفت نەمان كردووە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند: لە هەموو شوێنەكان زێدەڕۆیی هەیە، ئەوەش ئاستەنگێكی زۆری خستووەتە بەردەم ئیش و كاری ئێمە، ساڵی ڕابردوو یەك مەتر قیر بێ كێشە و گرفت نەمان كردووە، رێ لە زێدەڕۆیی دەگرین و ڕێمان لێ گرتووە، لێرە بەدواوە دەمانەوێت شار بەشێوەیەكی ڕێك و پێك فراوان بێت.