لە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بە هەردوو جۆريیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە چاودێران پێیانوایە سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ ی کانوونی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل برنت بە ٧٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو لەسەر ٨٠ دۆلارەوە بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٤ دۆلار بووە.