زاری كرمانجی-سۆران:
گروپێكی سەربازی سوننە، بەناوی بەرەی ڕزگاری نیشتمانی عێراق، داوا لە هاووڵاتییانی نەینەوا دەكات، بۆ سەلامەتی خۆیان بچنە هەولێر یان لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
بەرەی ڕزگاری نیشتمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا هاووڵاتییانی شاری نەینەوا ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ” لە پێناو سەلامەتی خۆتان، بە هیچ شێوەیەك نزیك نەبنەوە، لە گروپ و میلیشایەكانی سەر بە ئێران، دەتوانن بچنە هەولێر یان لە ماڵەكانتان بمێننەوە”.
هەروەها لە بەیاننامەكە ئەوەش هاتووە، “لە گروپەكانی حەشدی شەعبی نێزیك نەكەونەوە، چونكە بەرەی ڕزگاری نیشتمانی عێراق، میلیشا ئێرانیەكان لەناو دەبات، بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێنینەوە بۆ بنەچەكەی و گەلی عێراق”.
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو، ئەمریكا گروپێكی حەشدی شەعبی لە شاری كەركوك بۆردوومان كرد، بەو هۆیەوە چەندین چەكداری گروپەكە كوژران و برینداربوون.