شەهلا رەشید- سۆران:
خاوەن ئارایشگایەك، دەڵێت” ئافرەت هەمیشە هەوڵدەدات جوان و شیك دەربكەوێت بۆیەش جوان كردن و ڕازاندنەوەی نینۆكەكانیشییان بەبەشێك لە خۆ جوان كردن دادەنێن.
ویدا عەلی، خانمێكی شاری سۆرانە و خاوەن ئارایشگایە، بە زاری كرمانجی ڕگەیاند” بێگومان ئافرەتەكان ئارەزوو دەكەن ئەو جل و بەرگانەی بۆ شوێنی كار كردنی خۆیان هەڵدەبژێن جیاواز بێت لەوانەی كە لە دەرەوە لەبەری دەكەن، هەر بۆیەش ئەمە لە بواری ماكیاژ و دیزاینكردنی نینۆكەكانیشدا هەیە.
دەشڵێت:” زۆرجار وەرزەكان كاریگەریان هەیە لەسەر ئەو ڕەنگانەی كە ئافرەت دەیەوێت هەڵبژێرێت بۆ جوانكردنی نینۆكەكانی، لە وەرزەكانی پایز و زستان، خانمان زیاتر حەزیان لە ڕەنگە تۆخەكانە وەك سۆر، ڕەش، پرتەقاڵی، قاوەی و …هتد، هەروەها زۆربەی زۆری داواكارییەكانیش لەسەر دیزانە سادەكانە و حەز ناكەن زۆر قەرەباڵغ بێت.