موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بە مەبەستی گرنگی دان بە بواری پەروەردە و فێركردن و وەرزش لە ناوەندەكانی خوێندن، ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان لە درێژەی كار و چالاكییەكانیاندا، هەڵسا بە دابینكردنی چەند كەلوپەلێكی قرتاسیە بۆ قوتابیانی چەند قوتابخانەی بنەڕەتی سنووری قەزای سیدەكان.
جێگر قادر بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” هەموو كات هەوڵمانداوە قوتابییان و گەنجان ولاوان بەشێكبن لەوانەی سوودمەند بوونە لەو كار و چالاكیانەی بە ئەنجاممان گەیاندوون، ناوەندەكەمان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاكی جۆراو جۆر، بە پێی ئەو توانا ماددیەی لە بەردەستمانە بەو هیوایەین بتوانین بەشێك لە كەلێن و كەم و كوڕتیەكان پڕ بكەینەوە و خزمەتێك بەو چین و توێژە گرنگە بكەین.
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان، دەڵێت:” چەند پێداویستییەك كە پێكهاتبوو لە نۆ ماددە، هەروەها دابینكردنی كەلوپەلی وەرزشی بۆ یەكێك لە قوتابخانەكانی سنوورەكەمان، بەسەر قوتابخانەی بنی ڕەشكینی بنەڕەتی- بێواس – شكەن- ئاڵەدوان و هەتكانی بنەڕەتی دابەش كرداوە، بەڵێن بە گەنجان و لاوانی سنووری قەزای سیدەكان دەدەین بەردەوامدەبین لە خزمەتكردنتان و درێغی ناكەین”.
..