شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
عەلی رەزا فەغانی، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئێرانی، لە لیستی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئێران دوورخرایەوە بەهۆی پشتیوانی لە خۆپێشاندەران و گەلی ئێران.
عەلی رەزا فەغانی ناوبژیوانێكی تۆپی پێی ئێرانە و هەروەها ناوبژیوانی خولی نایابی كەنداوی فارسی كردووە، یاری كۆتایی 2014 تا 2020 وەك باشترین ناوبژیوانی ئاسیا ناسێندرا، فەغانی لە ساڵی 2008ەوە پەیوەندی بە لیستی ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەكان كرد و لەلایەن فیفاوە هەڵبژێردرا بۆ ناوبژیوانی مۆندیالی 2018 و یەكەم ناوبژیوانی خۆی لە مۆندیالدا كرد لە یاری نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و مەكسیك لە 27ی حوزەیران، 2018 بە تۆماركردنی 4.84 خاڵ، لە پێشەنگی ڕیزبەندی دادوەرەكانی مۆندیال بوو.
عەلیرەزا فەغانی یاریزانی تیپی لاوانی یانەی تۆپی پێی بانك مێلی تاران بووە و پێشینەیەكی هەیە لە یاریكردن لە تیپەكانی شەهاب خودرۆ و ئەتكە و سوپادا، هەروەها پێشینەی یاریكردن لە خولی دووەمی تۆپی پێی ئێرانی هەیە، بەڵام بەو پێیەی بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕایانگەیاند كە كەس ناتوانێت لە یەك كاتدا هەم ناوبژیوان بێت و هەم یاریزان بێت، فەغانی ناوبژیوانی پێ باشتر بوو لە یاریزان بوون، دواتر لەساڵی 2018 كۆچی كرد بۆ ئوسترالیا و لەوێ نیشتەجێبوو بۆ ژیان و خوێندنی منداڵەكانی و بە فەرمی بووە ناوبژیوان لە خولی نایابی ئوسترالیا، ئەوەبوو لەساڵی 2020 گەڕایەوە بۆ ئێران بۆ ئەوەی لە جامی پاڵاوتن و بۆ چەند یاری كۆتایی خولی ئێران دادوەری لە نێوان پێرسپۆلیس و ئیستغلال بكات.