به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له ڕیوڕهسمێكدا یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكردی دۆڵی ئاڵانه ده‌كرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
سه‌یدۆ جه‌مال، به‌رپرسی ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوانی خه‌لیفان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ زاری كرمانجی گووتی: “له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیاری ئێمه، ده‌زگای ڕوانگه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكردی دۆڵی ئاڵانه، كه ته‌واوی چیمه‌نی یاریگه، سیم و ستوونه‌كان و ڕووناكی گۆڕدراوه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر باش نۆژه‌نكرایه‌وه”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:30ی دوای نیوه‌ڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكدا، به فه‌رمی یاریگه‌ی چیمه‌نی دۆڵی ئاڵانه ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر له 15 تیپی تۆپی پێی گونده‌كانی سنووره‌كه سوودی لێ ده‌بینن، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی زۆر باش ده‌بێت بۆ وه‌رزشوانان و لاوانی سنووری قه‌زای خه‌لیفان.