مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
زیاتر لە هەشت مانگە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بە بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕاگیراوە و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری بە هەرێمی كوردستان و عێراق گەیاندووە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا داوا دەكات پێویستە پەلە بكرێت لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاند حكومەتی عێراق لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتە گەڕ و سوورە لە سەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و دەشڵێت “حكومەتی عێراق سوورە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە و بۆ ئەوە مەبەستە تەواوی هەوڵەكانی خستووەتە گەڕ، بە تایبەتیش لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت،”
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراشی دەكات كە حكومەت دەیەوێت بە شێوەیەكی یاسایی پرۆسەكە ڕێك بخات بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.