زاری كرمانجی-سۆران:
لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە.
رۆژی شەممە (2ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نهتهوهیەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی رۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لەپێناو سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق کردەوە.
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان رۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.