زاری کرمانجی – سۆران:
شەهید سەباح، یاریزانی تێنسی سەرزەوی لە یانەی وەرزشی ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: یانەکەمان ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١٢/٣، بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوی دەکات لە ئاستی عێڕاق لە ١٨ یانە پێکهاتوونە و یارییەکانی گەڕی یەکەم لە شاری هەولێر دەبێت و یارییەکانی گەڕی دووەم لە شاری بەغدا دەبن.
شیاوی باسکردنە تیپی تێنسی سەرزەوی یانەی وەرزشی ڕواندز بە ڕاهێنەرایەتی شەماڵ عەبدوڵڵا و یاریزانەکانی شەهید سەباح، جوتیار دلێر و مستەفا فەرهاد لەم پاڵەوانیەتییە بەشداری دەکەن.