پشتیوانم كەریم- زاری كرمانجی:
دوو رۆژە كارەبای ئیدارەی سۆران نەكوژاوەتەوە، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران دەڵێ:”بۆ ماوەی 3 رۆژ بە بەردەوامی كارەبا دەبێت”.
فەیسهڵ حوسێن بەڕێوەبهرى سەربەخۆی دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” وەزارەتی كارەبا بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی مانگەكانی رابردوو، بۆ ماوەی سێ رۆژ كارەبا دەداتە هاوبەشانی كارەبا لە ئیدارەی سۆران”.
ئەوەش دەڵێ:” ئەو كارەبا بەردەوامی ئێستا هەیە تێست نییە، هەروەكو بەشێك لە هاووڵاتیان باسی دەكەن، بەڵكو قەرەبووكردنەوەیە”،
بەڕێوەبەرى دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران باس لەوەش دەكات لە مانگی نۆی ئەمساڵ بە گشتی 13 كاتژمێر و نیو كارەبا دراوەتەوە هاوبەشان ئەوەش دەڵێ:” لە مانگی 10 ی ئەمساڵ، خواست لەسەر كارەبا كەم دەبێتەوە و 500 مێگاوات كارەبای بازیانیش دێتە ناو كارەبای هەرێم و بەمەش پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبێت “.